لەپێشهاتێكی نوێدا بەناوی شەوێكی یەكلاكەرەوە.. ئەمریكا دوو هەزار سەربازو سێ كەشتی جەنگی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 353 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بڕیاریدا هێزێکی تایبەتی مارێنز و چەندین کەشتیی جەنگی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، دوو بەرپرسی ئەمریكیش پشتڕاستیانكردۆتەوە، كە دوو هەزارو 200 سەربازی مارێنزو سێ كەشتی تایبەتی جەنگیان بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرێكردوە.


هاوكات، دووبەرپرسی ئەمریکی  بەتۆڕی هەواڵی ABS new يان ڕاگەیاندوە، پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا، ڕەزامەندیی لەسەر داواکارییەکی فەرماندەییی ناوەندی (سێنتکۆم) داوە بۆ جێگیرکردنی کۆمەڵەیەکی ئامادەو یەکەیەکی هێزی مارێنز (دەریاوانی).

لەو چوارچێوەیەدا، یەکەی 31ـی مارێنز کە لە 2 هەزار و 200 سەربازو سێ کەشتیی جەنگی پێکدێت، فەرمانیان پێکراوە بنکەی هەمیشەییی خۆیان لەژاپۆن و ناوچەی ئیندۆ-پاسێفیک جێبهێڵن و بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێ بکەون.

هەروەها وەزیری جەنگی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەستی کردوە بەگواستنەوەی بڕێکی زۆر لەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لەبەرەکانی جەنگی ئۆکرانیاوە بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاشكرایكرد، تاوەکوو ئێستا 10 هەزار درۆن گەیشتونەتە ناوچەکە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی "بلۆمبێرگ"، ئەم درۆنانە کە سەرەتا بۆ هاوکاریکردنی ئۆکرانیا پەرەیان پێدرابوو، ئێستا بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکاو بەرپەرچدانەوەی درۆنە ئێرانییەکان گواستراونەتەوە بۆ ناوچەکە. 

 

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمرۆِ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند، بۆ وەڵامدانەوەی پەرەسەندنەکانی ئێران و پاراستنی ئاسایشی گەروی هورمز، سوپای ئەمریکا هێزەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پتەوتر دەکات و وتیشی، ئەمشەو یەكلاكەرەوە دەبێت.

بەپەلە