شارپرێس:
کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای چەند رۆژی
داهاتوو بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، بارانبارین تاکو رۆژی دوشەممە بەردەوام دەبێت.
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" بەهۆی هاتنی نزمەپاڵەستۆیەک لە دەریای ناوەڕاستەوە،
شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکەی گرتوەتەوەو سبەی هەینی، لەناوچەکانی باکور ( هەرێمی
کوردستان )، رۆژهەڵات و باشور و ناوەڕاستی عێراق بارانبارینی مامناوەند دەبێت
".
ئەوەشیخستەڕوو، بەپێی پێشبینییەکان لە دوو رۆژی داهاتودا
لەتەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاستی بارانبارین لە مامناوەندەوە بۆ لێزمە
باران دەگۆڕدرێت.
کەشناسی عێراق دەشڵێت، تاکو رۆژی دوشەممە، هاوکات لەگەڵ بارانبارین،
پلەکانی گەرماش دادەبەزن.