سوپای سوریا خۆی بۆ وەڵامدانەوەی گروپه عێراقییەکان ئامادە دەکات

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 193 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

شارەزایانی سەربازی نزیک لە حکومەتی کاتی سوریا ئەمڕۆ ڕایانگەیاندووە، ئەگەری وەڵامدانەوەی دیمەشق بۆ هێرشی گروپە عێراقییەکان بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی نزیک سنووری نێوان هەردوو وڵات هەیە.

 

سەرچاوەکان دەڵێن، وەڵامدانەوەی سوپای سوریا بۆ هێرشەکانی گروپە عێراقییەکان، پێدەچێت دوو بژاردەی لەخۆ بگرێت، یەکەم، بەکارهێنانی تۆپخانە یان موشەک، دووەمیش لەڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهینەوە.

 

ئەو سەرچاوانە ڕوونیان کردەوە کە ئامانجی هێرشەکانی گروپه عێراقییەکان گواستنەوەی گرژییە ناوچەییەکان بۆ سوریا و فراوانکردنی بازنەی ململانێکانە.

 

لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سوریا ڕایگەیاند، بنکەکانیان لە نزیک سنووری عێراق کەوتوونەتە بەر هێرشێکی بەرفراوان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. دووپاتی کردەوە کە بیر لە بژاردەکانی خۆی دەکاتەوە بۆ ئەوەی وەڵامێکی گونجاو بدەنەوە بۆ نەهێشتنی هەر هەڕەشەیەک و ڕێگریکردن لە هەر هێرشێکی دیکە بۆ سەر پێگەکانی.