مەسرور بارزانی و وەزیری بەرگری هۆڵەندا پەیوەندییەکیان ئەنجامدا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 154 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دیلان یەشیلکۆژ، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری هۆڵەندا، گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین  پێشهات و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد. 

مەسرور بارزانی لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و پێشمەرگەمان شەرمەزار کرد و نیگەرانیی قووڵی خۆمان بەرانبەر گرژی و شەر و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەربڕی.

هەروەها جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری هۆڵەندا ، ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە  کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە. بە تایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش .

 دەشڵێت، ئاماژەمان بە گرنگیی پێشخستنی پەیوەندیی دوولایەنە کرد  و پێزانینی خۆمان بۆ پشتیوانیی و هاوئاهەنگیی بەردەوامی نێوان شانشینی هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان لە بواری ئەمنی و گەشەپێدانی ئابووری دەربڕی.