نوری مالیکی و شاندێکی پارتی کۆبوونەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 281 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

شارپرێس:

سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی کۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،  لە دیدارەکەدا دۆخی ئەمنی عێراق و پەرەسەندنە خێرا سەربازییەکان لە ناوچەکە و ڕەنگدانەوەیان لەسەر دۆخی ناوخۆی عێراق تاوتوێ کراون.

 

هەروەها لە دیدارەکەدا کە ھەریەک لە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر، ھادی عامری و سەرۆکی ھاوپەیمانی ئەساسی عێراقی، موحسن مەندەلاوی و سەرۆکی ھاوپەیمانی تەسمیم، عامر فایز ئامادەی بوون و جەخت کراوە لەسەر گرنگی بەھێزکردنی سەقامگیری ناوخۆیی و پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و پتەوکردنی بەرەی نیشتمانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر دۆخێکی لەناکاو کە کاریگەریی لەسەر ئاسایش و سەروەریی وڵات ھەبێت.

هاوکات ژمارەیەک دۆسیەی گرنگی دیکە تاوتوێ کراون لەوانە شایستە دەستوورییەکان، بەتایبەتیش دۆسیەی ھەڵبژاردنی سەرکۆمار.