ناتانیاهۆ: ئێران لەتوپەت دەکەین

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 228 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئێوارەی سێشەممە ڕایگەیاند، ئیسرائیل درێژە بە هەڵمەتە سەربازییەکەی دەدات و "ڕژێمی تیرۆریستی لە ئێراندا لەت و پەت دەکات و دەڕوخێت زو یان درەنگ"، جەختیشی لەوە کردەوە کە شەڕەکە کە زیاتر لە مانگێک لەمەوبەر دەستیپێکردووە، "کۆتایی نەهاتووە".

ئەم لێدوانەی ناتانیاهۆ دوای ئەوە هات کە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی "ئیرادەی کۆتایی هێنان بە شەڕ"ی هەیە، بەڵام ویستویەتی "گەرەنتی ئەوە هەبێت کە دەستدرێژییەکە دووبارە نەبێتەوە".

ناتانیاهۆ وتی: هەڵمەتەکە کۆتایی نەهاتووە، بەردەوام دەبین لە لەنێوبردنی ڕژێم، ناوچە ئەمنییەکانی دەوروبەرمان بەهێزتر دەکەین و سوپای ئیسرائیل لە دەرەوەی سنورەکانی لە کەرتی غەززە و سوریا و لوبنان جێگیرکراوە.

دەشڵێت، ڕووخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕیوە و زەمینەی هاوپەیمانیمان ڕەخساندووەو بەمزووانە دەیبینن.