شارپرێس:
ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ دەوڵەتی سوریا باش دەڕوات و زۆرینەی وڵاتان پاڵپشتی ئەم ڕێککەوتنەیان کردووە.
ئەحمەد شەرع لەلێدوانێکدا دەڵێت، هەسەدە بە شەڕی داعش شەرعیەتی کاتی هەبوو، لە کاتێکدا دەوڵەتی سوریا شەرعیەتی نیشتمانی و نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا و ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی داعشی دوای پەیوەستبوونی بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشی بۆ گواسترایەوە.
دەشڵێت، ئیسرائیل بەشێوەیەکی نەرێنی مامەڵەی لەگەڵ سوریادا کرد، ئێمەش لەڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆوە هەوڵماندا بگەینە خاڵە ئەرێنییەکان، بەڵام لە کۆتا خولەکدا هەموو شتێک گۆڕا.
هەروەها ڕونیکردەوە، ئەرکی دەوڵەتی سوریایە کە سنوورەکانی خۆی بپارێزێت، ئێمەش باجی دەستوەردانی حیزبوڵامان لە سوریا داوە. ئێمە زۆر حەزمان دەکرد ڕێگری بکەین لە ململانێکان لە لوبنان.