شارپرێس:
تیلەرگێرێس ئەو
فڕۆکەوانە ئەمریکیەی بەموشەکی تۆماهۆک قوتابخانەیه‌كى له‌ئێران کردە ئامانج‌و 150
خوێندکاری تێدا کوژرا لەئەنجامی هێرشی موشەکێکی ئێران‌دا لەسعودیە کوژراوه، به‌ڵام
سینتکۆم له‌وباره‌یه‌وه ڕونكردنه‌وه ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سوپای
پاسداران هیچ هێرشێکیان نەکردوەتە سەرمان له‌سعودیه".
فەرماندەی ناوەندی
ئەمریکا (سێنتكۆم) به‌فه‌رمى له‌وباره‌یه‌وه هاته‌ده‌نگ‌و ده‌ڵێت:"هەموو ئەو
ئیدیعایانەی سوپای پاسداران ئێران لەبارەی ئەنجامدانی هێرش بۆسەر شوێنی نیشتەجێبونی
فڕۆکەوان‌و ستافی ئاسمانیی ئەمریکا لەعەرەبستانی سعودیە ڕەتده‌كه‌ینه‌وه‌و جگه له‌چەواشەکاریی،
هیچى دیكه نییه".
سوپای پاسدارانی
ئێران بانگەشەی ئەوەیکردوه لەڕێگەی درۆن‌و موشەکەوە، هێرشیانکردوەتەسەر کۆبونەوەیەکی
200 کەسی لەفڕۆکەوانە ئەمریکییەکان لەخاکی سعودیە.
باسى له‌وه‌شكردوه،
تیلەرگێرێس ئەو فڕۆکەوانە ئەمریکیەی بەموشەکی تۆماهۆک قوتابخانەیه‌كى له‌ئێران کردە
ئامانج‌و 150 خوێندکاری تێدا کوژرا، لەئەنجامی هێرشه موشەکیه‌كه‌دا لەسعودیە
کوژراوه.
له‌و ڕوه‌شه‌وه
سێنتكۆم جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی ڕاستیی نییەو هیچ سەربازو
کارمەندێکمان لەو وڵاتەدا توشی هیچ هێرشێک نەبوە".
پێشتریش لە 28ی
ئاداری ڕابردودا، فەرماندەکانی ئێران هەمان ده‌نگۆیان بڵاوكرده‌وه‌و ڕایانگه‌یاند،
له‌دوبەی هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر هێزى ئاسمانیى ئه‌مریكاو زیانێكى گه‌وره‌یان پێگه‌یاندون،
به‌ڵام كه‌متر له‌نیو كاتژمێر به‌سه‌ر ده‌نگۆكه‌دا تێنه‌په‌ڕیى، ئه‌مریكا ئه‌وكاتیش
ڕه‌تیكرده‌وه.
چاودێران ئاماژە
بەوەدەکەن، بڵاوکردنەوەی ئەمجۆرە هەواڵانه، هەوڵێکی بێئومێدانەی سوپای پاسدارانە
بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان‌و پەردەپۆشکردنی ئەو شکست‌و زیانە گەورانەی کە بەهۆی هێرشە
بەردەوامەکانی سوپای ئەمریکاو ئیسرائیله‌وه، لەتوانای سەربازیی هێزەکانی ئێران کەوتوە.
