شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ داوایەکی موجتەبا خامنەیی لەبارەی خواستی
ئاگربەست لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرادەکات و دەڵێت، موجتەبا لە رێبەرەکانی پێش خۆی
زیرەکترە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە تۆڕی
کۆمەڵایەتیی (تروس سۆشیاڵ) پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند،" سەرۆکی نوێی
رژێمی ئێران ( موجتەبا خامنەیی) بەراورد بە سەرۆکەکانی پێش خۆی زۆر زیرەکترە و
کەمتر توندڕەوە، هەر ئێستا داوای ئاگربەستی لە ئەمریکا کرد ".
ترەمپ باس لەوەشکرد، تەنیا
لەیەک کاتدا بیر لە داواکارییەکەی ئێران دەکەنەوە، ئەویش کردنەوەی گەروی هورمزە بە
شێوەیەکی ئازاد و بێ کێشە.