شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران
رایگەیاند، موجتەبا خامنەیی رابەری نوێی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران تەندروستی زۆر
باشە، دەشڵێت، هۆکاری دەرنەکەوتنی خامنەیی دۆخی جەنگە لەوڵاتەکە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران
لەڕونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکرد،" هیچ کەسێک نییە لە جیهاندا متمانە بە دیپلۆماسیەتی
ئەمریکا بکات ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
ئەمریکا دیپلۆماسیەت و گفتوگۆکان بۆ سەپاندنی داواکارییەکانی و بەکارهێنانی هێزی
سەرباز بەکاردەهێنێت ".
وەزارەتی دەرەوەی ئێران
راشیگەیاند، تاران بەرگری لەخۆی دەکات بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە دوبارەبونەوەی جەنگێک
کە ئەمریکا بە هاندانی ئیسرائیل تێیکەوتوە.