شارپرێس:
ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی ئەم هەفتەیەی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، بەراورد بەهەفتەی ڕابردوو زیاتر 1500% بەرزبوەتەوە.
ماڵپەڕی شەفافیەت كەهەفتانە داهاتی سنورەكە بڵاودەكاتەوە، ئاشكرایكرد، داهاتی ئەم هەفتەیە لە 28ـی ئادار بۆ ڕۆژی هەینی، 3ـی نیسان، 14 ملیار و 666 ملیۆن و 997 هەزار دینار بوە. ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتەیەک پێشتر‌و لە 21 بۆ 27ـی ئادار، تەنیا 896 ملیۆن و 866 هەزار دینار بوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، 14ملیار و 453 ملیۆن و 491 هه‌زار و 428 دیناری واتا 98%ی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه، بڕی 213 ملیۆن و 505 هه‌زار و 950 دیناریشی به‌شێوه‌ی چه‌كه كه ده‌كاته رێژه‌ی 2%ی كۆی گشتی داهاتی هه‌فته‌كه.
داهاتی هه‌فته‌ی پێشوتری سلێمانی واته رۆژی 21ی (ئازار/3) تاوه‌كو 27ی (ئازار/3)ی 2026، بڕی 896 ملیۆن و 866 هه‌زار و 700 دینار بو، به‌مه‌ش رێژه‌ی داهاتی هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی 1535.36% زیادی كردوه.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، كە داهاتەکان نانەوتین و لەرێگەی 6 گەنجینە لەسلێمانی، گەرمیان، ڕاپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجەوە کۆدەکرێنەوە.
ڕۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردنەوەی ماڵپەڕی شەفافیەتی ڕاگەیاند.
