شارپرێس:
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی گەورە سێ ڕۆژ بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان پشوو دەبێت.
فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند،"بەبۆنەی (جەژنی گەورە) و بەپێی ڕۆژژمێری فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانی یەکشەممە، دوشەممەو سێشەممە (5، 6، 7ی نیسانی 2026)، لەسەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی کوردستان، بۆ مەسیحییەکان پشوی فەرمی دەبێت".
دەشڵێـت، ڕۆژی چوارشەممە، 8ی نیسانی 2026، دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە".