شارپرێس:
لەهەنگاوێکی کەمپێشینەدا
کە ئاماژەیە بۆ نزیکبونەوەی (کاتژمێری سفر)، ئەمریکا دەستیکردوە بەخاڵیکردنهوهى
گەورەترین کۆگاکانی موشەکی ستراتیژیی خۆی لەزەریای هێمنو ناوخۆی ئەمریکا، سهرچاوهكانیش
جهختدهكهنهوه، ئهو جوڵهیه بۆ تەنها مەبەستێكه، ئهویش لێدانی گورزی یەکلاکەرەوە
لەئێران.
بهگوێرهى ڕاپۆرتێکی
ئاژانسی (بلومبێرگ)، پنتاگۆن بڕیاریداوە بەشێکی زۆری موشەکە کروزە (شەبەحەکان ـ Stealth) کە لەجۆری (JASSM-ER)ن، بۆ شەڕی ئێران تەرخانبکات.
وهكو ئاماژهى
پێكراوه، ئەو موشەکانە تەنها چەک نین، بەڵکو مۆتەکەی سیستەمە بەرگرییەکانن، چونکە
لەدوری 600 میل واته 965 کیلۆمەترهوه دەهاوێژرێنو هیچ ڕادارێک ناتوانێت پێیان
بزانێت تائەوکاتەی دەگەنە ناو جەرگەی ئامانجەکە.
ئەوەی چاودێرانی
سەربازیی توشی شۆککردوە وهكو بلومبێرگ دهڵێت، قەبارەی ئەو چەکەیە کە بۆ ئەم شەڕە
تەرخانکراوە، لەکۆی 2300 موشەکی پێشکەوتوو، تەنها 425 دانەیان لەهەموو جیهاندا بۆ
ئەمریکا دەمێنێتەوە، ئەمەش واتە ئەمریکا هەموو هێلکەکانی خستوەتە یەک سەبەتەوە بۆ
تێکشکاندنی ئێران.
باس لهوهشكراوه،
موشەکەکان لەبنکە دورەکانی وەک زەریای هێمنەوە بۆ بنکەی (فەیرفۆرد) لەبەریتانیاو
بنکەکانی فەرماندەیی ناوەندی سێنتكۆم دەگوازرێنەوە، ئەم پلانەش ڕێگەدەدات فڕۆکە زەبەلاحەکانی
وەک (B-52و B-1B) بەبێ چونە ناو سنوری ئاسمانی ئێران، مەترسیدارترین
بنکە ئەتۆمیو سەربازییەکان خاپوربکەن.
سهبارهت بهمەترسییەکان
بۆسەر ئەمریکاو دەرفەت بۆ چین ڕاپۆرتهكه ڕونیكردوهتهوه، ئەم بڕیارە بێ مەترسی
نییە، بلومبێرگ بڵاویكردوهتهوه، "بەکارهێنانی ئەو بڕە زەبەلاحەی چەک بەرامبەر
ئێران، دەستی ئەمریکا لەناوچەکانی دیكهى جیهان بەتایبەت بەرامبەر چین لاواز دەکات،
بەڵام واشنتۆن وادیارە بڕیاریداوە کە کێشەی ئێران بەهەر نرخێک بێت لەم قۆناغەدا کۆتایی
پێبهێنێت".
ئەم جوڵە سەربازییە
تەنها ئامادەکارییەکی ئاسایی نییە، بەڵکو گۆڕینی هاوکێشەی جەنگە بۆ ئاستێکی تاقەتپڕوکێن،
خاڵیکردنی کۆگاکانی ئەمریکا لەزەریای هێمنو تەرخانکردنی هەموو قورساییە تەکنەلۆژییەکەی
بۆ ئەم بەرەیەی جەنگ، تەنها یەک مانای هەیە، ئهویش بریتیه لهوهى، واشنتۆن بڕیاریداوە
لەم قۆناغەدا بەئاگرو پۆڵاو بێگوێدانە تێچوە ستراتیژییەکان، مێژویەکی نوێ بۆ ناوچەکە
بنوسێتەوە.
ئێستاش هەموو
چاوەکان لەسەر ئاسمانی ناوچەکەن، کە چۆن موشەکە شەبەحەکان بێدەنگیی جیهان دەشکێننو
چارەنوسی ململانێیەکی چەندین ساڵە لەچەند چرکەیەکدا یەکلایی دەکەنەوە.
