شارپرێس:
نوسینگەی داواکاری گشتی ئێران، دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامان و بلۆککردنی هەژماری زیاتر لە 100 کەسایەتی دیاری ئێرانی ئاشكراكردو ڕایگەیاند، هەر یەك لەو كەسایەتیيانە بەتۆمەتی پشتیوانیکردن لەدوژمن سزادراون.
نوسینگەی داواکاری گشتی ئێران لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، سزایان بەسەر زیاتر لە 100 کەسایەتی دیاری ئێرانیدا سەپاندوە، ڕاشیگەیاندوە، رێکارەکان بریتین لەدەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ئەو کەسانەو بلۆککردنی هەژمارەکانیان.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، لیستەکە ژمارەیەک ئەکتەرو وەرزشوان و بەڕێوەبەرو ڕۆژنامەنوس لەخۆدەگرێت.
باس لەوەشکراوە، لەناو ئەو کەسانەی کە سزایان بەسەردا سەپێندراوە، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی تێدایە کە لە تۆڕەکانی ئیسرائیل ئینتەرناشناڵ و من و تۆ کاردەکەن، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر سەبارەت بەناوەکان یان چۆنیەتی تۆمەتەکان ئاشکرا بکرێت.