ئێران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: بەیەک ئاماژە سەرچاوەی وزەی هەموو جیهان دەوەستێنین

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2882 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی وەک وەڵامێک بۆ هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئێرانی کردبوو ئەگەر تاران گەرووی هورمز نەکاتەوە، رایگەیاندووە کە بەیەک ئاماژە دەتوانن سەرچاوەی وزەی جیهان بوەستێنن.

 ویلایەتی ئاماژەی بەوە کردووە کە ژووری فەرماندەیی یەکگرتووی بەرەی مقاوەمە، گەرووی بابولمەندەب بە هەمان گرنگی گەرووی هورمز دەبینێت، ئەمەش نیشانەی فراوانبوونی هاوکێشە ستراتیژییەکانە.

 ویلایەتی هەروەک هۆشداری داوە کە هەر هەڵەیەکی کۆشکی سپی دەرئەنجامی خێرای دەبێت و دەبێتە هۆی پەکخستنی بازرگانیی جیهانی. ڕاشیگەیاندووە کە ئەمریکا هێشتا لە جوگرافیای هێز تێنەگەیشتووە.

 لە بەرامبەردا ترەمپ لە پۆستێکدا ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە دەبێتە ڕۆژی بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئێران وەک وێستگەکانی وزە و پردەکان.

 ترەمپ وتویەتی ئەم ئۆپەراسیۆنانە بە یەک پاکێج و بە شێوەیەکی بێوێنە دەبن بۆ ناچارکردنی ئێران بۆ کردنەوەی ڕێڕەوە دەریایییەکان و هۆشداری دا کە وەڵامنەدانەوەی ئەم داواکارییە ئاکامی زۆر سەختی دەبێت.


ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی