ترەمپ جارێكی دیكە دوا وادەكەی بۆ ئێران درێژكردەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4744 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ئەمریكا، تەنیا ئەمڕۆ چوارجار لەبارەی ئێرانەوە قسەی كردو كۆتاجار ڕایگەیاند، مۆڵەتە 48 كاتژمێرەكە بۆ 82 كاتژمێر درێژكراوەتەوە.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دا کە ئەگەر تاوەکوو کاتژمێر 20:00ـی شەوی سێشەممە بەکاتی ئەمریکا (کە دەکاتە 3ـی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەکاتی هەرێمی كوردستان)، رێککەوتن ئەنجام نەدرێت، فەرمانی وێرانکردنی تەواوەتیی ژێرخانی ئێران دەردەکات.

مۆڵەتە 48 کاتژمێرییەکەی پێشوو کە ڕۆژی شەممە دەستی پێکردبوو، بڕیار بوو کاتژمێر 10:05ـی بەیانی ڕۆژی دووشەممە کۆتایی بێت. بەڵام لەپەیامێکی نوێدا لە ۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ترەمپ کاتەکەی گۆڕی بۆ کاتژمێر 20:00ـی شەوی سێشەممە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ڕەخساندنی دەرفەتێکی دیکەی کورت بۆ دیپلۆماسییەت.

ترەمپ لەلێدوانەکانیدا زمانی هەڕەشەی توندتری بەکارهێناوەو ڕایگەیاندوە،"ئەگەر تاوەکو ڕۆژی سێشەممە رێککەوتن نەکەن، من هەموو شتێک لەوێ دەتەقێنمەوە."