حکومەتی هەرێم ساڵیادی ڕزگارکردنی عێراق ناکاتە پشوو

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1932 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فەرمانگەی میدیاو زانیاریی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هەرێم ئاشكرایكرد، سبەینێ پێنجشەممە لەسەرجەم دامودەزگاو دامەزراوە فه‌رمیه‌كانى حکومه‌تى هه‌رێم دەوامی فەرمی دەبێت‌و پشوو نابێت. 


ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانگەی میدیاو زانیاریی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیبسوک نوسیویه‌تى، "سبەینێ پێنجشەممە بەبۆنەی ساڵیادی ڕوخانی دەسەڵاتی سەدام حوسێن پشوی فەرمیە، بەڵام دوای تەنها 15 خولەک پۆستەکەی سڕیەوەو دواتر ڕاگەیەنراوێکی دیکەی بڵاوکردەوەو پشوەکەی هەڵوەشاندەوە".

لەڕاگەیه‌نراوەکەی فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکومەتی هەرێمدا هاتوە؛ سبەینێ پێنجشەممە دەوامی فەرمی ئاساییە، ئەگەرچی پێشتر بڕیاربوو بەبۆنەی ساڵیادی ڕوخانی دەسەڵاتی سەدام حسێن پشوو بێت.

به‌گوێره‌ى ڕۆژمێری حکومەتی هەرێم، 9ی نیسانی 2003، بەڕۆژی ئازادکردنی عێراق‌و ڕوخانی ڕژێمی بەعس دادەنرێت‌و پشوی فەرمیە، بەڵام ئەمساڵ نەکرایە پشوو.

بەپەلە