شارپرێس:
وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی قەتەر رەتیدەکاتەوە کە لەبەرامبەر راگرتنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر
وڵاتەکە، هیچ پارەیەکیان بە تاران دابێت.
ماجد ئەنساری، وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەو
دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن کە قەتەڕ پارەی بەئێران داوە بەرامبەر راگرتنی هێرشەکان
بۆ سەر وڵاتەکە، دورن لەراستییەوەو هیچ بنەمایەکیان نییە ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
هەماهەنگییەکی زۆرمان لەگەڵ پاکستان و ئەمریکا هەیە لەپێناو ئاساییکردنەوەی دۆخەکە
و سەرکەوتنی پرۆسەی ئاگربەست لەناوچەکەدا ".