ئێران داوای قەرەبوو لە 5 وڵاتی ناوچەکە دەکات

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 734 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تاران داوای قەرەبوو لەپێنج وڵاتی ناوچەکە دەکات کە بریتین لە بەحرەین، سعوودیە، قەتەر، ئیمارات و ئوردن، ئەمەش بەهۆی بەشدارییان لەو هێرشانەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران ئەنجامیان داون.

 
 ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە پێویستە ئەم وڵاتانە کۆتایی بەو کارە نایاساییانە بهێنن کە پێشێلکردنی بڕیاری ژمارە 3314ی کۆمەڵەی گشتییە، لەوانەش ڕێگەدان بە بەکارهێنانی خاکەکەیان بۆ هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامی.

 ئیرەوانی ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم پێنج وڵاتە بەهۆی پێشێلکردنی پابەندییە نێودەوڵەتییەکانیان، بەرپرسیارێتییەکی یاساییان دەکەوێتە ئەستۆ و دەبێت قەرەبووی تەواوی هەموو ئەو زیانە ماددی و مەعنەوییانە بکەنەوە کە بەهۆی ئەو کارە نایاساییانەوە بەر ئێران کەوتوون. 

ئەم داواکارییە وەکو هەنگاوێکی دیپلۆماسی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو وڵاتانە بڕاوەتەوە کە هاوکاریی هاوپەیمانەکانیان کردووە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا.