شارپرێس:
دوای ئەوەی کۆمپانیای
دانەغاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستی بە بەرهەمێنانی غاز کردەوە، لەئێستادا نرخی غاز لە
بەنزینخانە و شوێنە بازرگانییەکانی سلێمانی بۆ هەزار و 150 دینار بۆ هەر لیترێک دابەزی.
بەهمەن قادر، وتەبێژی
بەنزینخانەکانی سلێمانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بە چاوەڕوان مەحمود پەیامنێری بە
شارپرێسی وت،" لەئێستادا هیچ لۆدێک بۆ غازی ماڵان لەسەر بەنزینخانەکان نەماوە
و دۆخەکە بەرەو ئاسایی بونەوە دەڕوات و غازی پێویست لە بەنزینخانەکان هەیە ".
ئەوەشیخستەڕوو، سەرەتای
دروستبونی قەیرانەکە نرخی یەک لیتری غاز لە بەنزینخانەکان بە هەزار و 500 دینار بوو، زۆرجار بەو نرخەش
دەستنەدەکەوت، بەڵام ئێستا نرخەکەی بۆ هەزار و 150 دابەزیوە و بە ئاسانی دەستدەکەوێت
".