دژەتیرۆری کوردستان خستنەخوارەوەی دوو درۆن رادەگەیەنێت

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 506 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دژە تیرۆری کوردستان رایدەگەیەنێت، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە ئێرانەوە ئاراستەی پارێزگای هەولێر کرابون، لەئاسمان لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.


دژەتیرۆری کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" ئەمڕۆ سێشەممە 14ی نیسانی 2026، کاتژمێر 17:04، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستەی پارێزگای هەولێر کرابوون لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە تێکشکێندران و خرانە خوارەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" خۆشبەختانە هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتەوە ".