شارپرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كەڕۆژی پێنجشەممە موچەی مانگی ئاداری مامۆستایانی گرێبەست و ئەو فەرمانبەرانەی دوای تەمموزی 2024 دامەزراون، دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ڕۆژی پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، موچەی مانگی ئاداری مامۆستایانی گرێبەست لەوەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەهەمان ڕۆژدا موچەی مانگی ئاداری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێ کە لە دوای 1ـی تەمموزی 2024ـەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون.
لەڕاگەیەندراوەكەدا وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردوە کە شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێ.