پاداشتێک لەئەمریکاوە بۆ عێراقییەکان.. زانیاری لەبارەی ئەم کەسەوە بدەو 10 ملیۆن دۆلار وەربگرە

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 698 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا پاداشتێکی 10 ملیۆن دۆلاری راگەیاندوە و دەڵێت، هەر کەسێک زانیاری لەبارەی ئەحمەد حەمیداوی سەرکردەی کەتائیبی حزبوڵایان پێبدات، پاداشتی دەکەن.



باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەحمەد حەمیداوی سەرکردەی کەتائیبی حیزبوڵایە، کە گروپێکی تیرۆریستیی سەر بە ئێرانە لە عێراق و بەرپرسیارە لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا و ڕفاندنی هاوڵاتیانی ئەمریکی و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوانی عێراقی ".

ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی عێراقییەکان دەکات و دەڵێت،" ئەگەر زانیاریت لەسەر ئەحمەد حەمیداوی هەیە، لە ڕێگەی هێڵی پێدانی زانیاریی پارێزراومان لە وێبگەڕی تۆر (Tor)، یان بە نامە لە ڕێگەی بەرنامەی سیگناڵ (Signal)ەوە بۆمان بنێرە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" دەکرێت زانیارییەکانت بتکەنە شایستەی گواستنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونت و وەرگرتنی پاداشت ".