شارپرێس:
تەقینەوەیەک لەناوجەرگەی هاوپەیمانییە مێژوییەکان ڕودهداتو وەزیری دارایی بەریتانیا بێدەنگی دەشکێنێت، دهڵێت، "جەنگی ئەمریکاو ئیسرائیل دژی ئێران گهمژهییه"، ڕاشیدهگهیهنێت، "واشنتۆن جیهانی پەلکێشی جەنگێک کردوە کە نەئامانجی ڕونی هەیەو نە پلانی کشانەوە".
ڕاشێل ڕیڤز وەزیری دارایی بەریتانیا لەلێدوانێکی تونددا بۆ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، جەنگی هاوبەشی ئەمریکاو ئیسرائیلی دژ بەئێران بە گەمژەیی سیاسی ناوبرد.
ڕیڤز بەڕاشکاوی ڕەخنەی لەنەبونی ستراتیژو پلانی کشانەوە گرتو وتی، "هەرچەندە هیچ کەسێکی عاقڵ پشتگیریی لەڕژێمی ئێران ناکات، بەڵام ئەم جەنگە بەبێ ئامانجێکی ڕون دەستیپێکردووە، من هەست بەتوڕەییو بێهیواییەکی زۆر دەکەم کە ئەمریکا بەبێ پلانێکی تۆکمە بۆ چۆنیەتی کۆتاییهێنان بەم ململانێیە، جیهانی تێوەگلان".
وەزیری دارایی بەریتانیا هۆشداریداو وتی، "ئەم جەنگە کە بەریتانیا نەیویستوە، بارگرانییەکی زۆری خستوەتەسەر شانی خێزانەکان لەبەریتانیاو ئەمریکاو هەموو جیهان".
هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانانە، ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێی دەزگای (Public First) ئاشکرایکردوە، گۆڕانکارییەکی گەورە لەڕای گشتیی بەریتانیادا ڕویداوە، ئهوان دهڵێن، "ئێستا زیاتر لەنیوەی گەلی بەریتانیا وا سەیری ئەمریکا دەکەن کە هێزێکی نەرێنییە لەجیهاندا، ئەمەش نیشانەی تێکچونی متمانەی مێژویی نێوان ئەو دوو هاوپەیمانە دێرینەیە".
