مێرمنداڵێک مین پێیدا تەقییەوەو تا ئێستا چارەنوسی نادیارە

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 288 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەسەر سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران و بەتایبەت لەنزیک بیارە، مین بە شوانێکی مێرمنداڵدا تەقیوەتەوەو تاکو ئێستا نازانرێت لەژیاندا ماوە یاخود نا.


سەرچاوەیەکی ئەمنی لەبیارە بە پەیامنێری شارپرێسی وت،" روداوەکە لەسەر شاخی شرام بوە کە دەکەوێتە نێوان بیارە و گوڵپ لەسنوری هەورامان، ئەو مینەش کە تەقیوەتەوە هی سەردەمی شەڕی نێوان عێراق و ئێران بوە ".

بەپێی زانیارییەکان، تیمە تەندروستی و ئەمنییەکانی بیارە بەرەو لای ئەو هاوڵاتییە بەڕێکەوتون و تاکو ئێستا چارەنوسی نادیارە.