زانیاری نەبیستراو ئاشکرادەکرێت.. شاندەکەی ئێران چۆن لەمردن رزگاریان بوو؟

جیهان

23 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 8847 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:
بەرپرسێکی باڵای ئێران ڕایگەیاند، لەکاتی گەڕانەوەی شاندی ئێران لە پاکستانەوە بۆ تاران، ئەگەری زۆر هەبوو فڕۆکەکەیان بکرێتە ئامانج.


محەمەد مەرەندی، ئەندامی تیمی ڕاوێژکاری شاندی ئێران لە دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد ئاماژەی بەوەکرد، زانیارییان پێگەیشتوە کە بڕیاربوو شاندەکەی ئێران لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ئێران فڕۆکەکەیان بخرێتە خوارەوە، یان ڕەنگە دوای گەیشتنیان بە تاران بکرێنە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێش گەشتەکەی شاندەکە بۆ پاکستان، ئاماژەیەک هەبووە بۆ هێرشکردنە سەر ئەندامانی شاندەکە و کوشتنیان.

بە وتەی مەرەندی، ئەو فڕۆکەیەی شاندەکەی ئێرانی هەڵگرتبوو، لە ڕێگەی گەڕانەوەی لەژێر پاراستنی فڕۆکەی جەنگی پاکستاندا بووە و لەبری ئەوەی ڕاستەوخۆ لە تاران بنیشێتەوە، سەرەتا شاندەکە لە مەشهەد نیشتووەتەوە و دواتر لە ڕێگەی وشکانییەوە بۆ تاران گواستراوەتەوە.