شارپرێس:
بهگوێرهى میدیاى ئهمریكى، ئیدارەی ترەمپ خەریکی گفتوگۆیە لەگەڵ کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێلو کۆمپانیاکانی دیكهى پیشەسازیی گۆڕین كه مادە خاوەکان دەگۆڕن بۆ کاڵای تەواوکراوو خاوەنی هێڵی بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵن لەئەمریکا، بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی گەورە ببینن لەبەرهەمهێنانی چەکدا.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەزاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ئاشكرایكردوه، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێلو کۆمپانیاکانی دیكهى پیشەسازیی گفتوگۆیکردوە بۆ ئەوەی پشکیان هەبێت لەزیادکردنی بەرهەمهێنانی چەک.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگریی (پنتاگۆن) لەگەڵ بەڕێوەبەرى جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی وەک (جەنەڕاڵ مۆتۆرز و فۆرد مۆتۆر) کۆبونەتەوە بۆ تاووتوێکردنی بەرهەمهێنانی چەکو پێداویستییە سەربازییەکانی دیكه.
ئەوەش ڕونکراوەتەوە، ئەم گفتوگۆ سەرەتاییە فراوانانە، کە پێش جەنگی سەر ئێران دەستیپێکردوە، لەکاتێکدایە کە ئیدارەی ترەمپ هەوڵدەدات ڕۆڵی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلو کەرتی پیشەسازیی ئەمریکا، لەبەرهەمهێنانی چەکدا بەهێزتر بکات بهراورد بهئۆتۆمبێلو بابهتهكانى دیكه.
لەم چوارچێوەیەدا، پێگەی تۆم دیسپاتچ-ی ئەمریکی پێشتر بڵاویکردبوەوە، ویلایەتە یەکگرتوەکان خاوەنی کۆگایەکی سنورداری موشەکی بەرگرییە کە بەنزیکەی چوار هەزار موشەک دەخەمڵێنرێت، تێچوی هەر یهكێكیشیان دەگاتە 12 ملیۆن دۆلار، لەکاتێکدا بەرهەمهێنانیان بەبڕی زۆرو بەخێرایی کارێکی قورسە.
