رێبوار تەها نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کرد

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 606 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک نامەی دەستلەکارکێشانەوەی رادەستی سەرۆکی فراکسیۆنی حزبەکەی کرد لەئەنجومەنی پارێزگاو و بڕیارە پاش کەمێکی دیکە کۆبونەوەی ئەنجومەن بۆ پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی دەستپێبکات.


بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک جگە لە دوو ئەندامەکەی پارتی گەیشتونەتە باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگا و بڕیارە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆبونەوەکە دەستپێبکات.

بڕیارە فراکسیۆنی "کەرکوک هێز و ئیرادەمانە"ی سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دەستلەکارکێشانەوەکەی رێبوار تەها رادەستی سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بکات، بۆ ئەوەی لەدانیشتنەکەی ئەمڕۆ پەسەند بکرێت.

هاوکات، هەر لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییانەدا، کەمێک لەمەوبەر یاوز حەمید، جێگری پارێزگاری کەرکوک کە لەپشکی نەتەوەی تورکمانە، دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند.