لەبەرامبەر رادەستکردنی پۆستی پارێزگار.. یەکێتی لەکەرکوک چ پۆستێکی پێدەدرێت؟

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1052 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای فەرمی یەکێتی، لەبەرامبەر رادەستکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک، یەکێتی نزیکەی 12 پۆستی دیکەی لەپارێزگاکە پێدەدرێت.


میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، ەپێی رێككەوتنی لایەنە سیاسیەكانی كەركوك، پۆستی قائیمقامی قەزای ناوەندی كەركوك، قائیمقامی قەزای داقوق و جێگری پارێزگاری كەركوك، سێ یاریدەدەر و پێنج راوێژكاری پارێزگار و فەرماندەی پۆلیسی كەركوك و بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر، بۆ كورد دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەپێی رێككەوتنەكان هەر یەك لە ئاڤێستا شێخ محەمەد دەكرێت بە قائیمقامی ناوەندی كەركوك و عەدنان حوسێن، دەبێتە بە قائیمقامی قەزای داقوق.