بافڵ تاڵەبانی باسی دیارنەمانی ئەو چەکانە دەکات کە ترەمپ وتی داومانە بە هێزە کوردییەکان

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 10597 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بافڵ تاڵەبانی لەچاوپێکەوتنێکدا دەڵێت،" ئێمە چەکەکانی ئەمریکامان نەبرد، لەڕاستیدا ئێوە دەزانن لە کوردستان دوو ئیدارەی هەیە، ئێمە دەوڵەتین بەڵام نەک بە مانای دەوڵەت، حکومەتمان هەیە بەڵام لە ڕاستیدا حکومەتێک نیە بەمانای حکومەت ".


بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێرس مۆرگان، وەڵامی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دزینی چەک دەداتەوە لەلایەن کوردەوەو ئاماژەی بەوەکرد،" دەتوانم بۆت بسەلمێنم لەلایەنی سلێمانییەوە، هیچ کەس ئەو چەکانەی نەدزیوە و تۆ هاوڕێی پێویستت هەیە لە ئیدارەکەدا بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوە.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی،" من ناتوانم بەناوی لایەنی دیکەوە قسە بکەم، بەڵام دڵنیام ئەو قسانە لە هیچ و خۆڕایی نەهاتون، ئەوەی کراوە بە تەواوی شەرمەزارییە ".

ئەوەشیخستەڕوو، بابەتی پلانی بەکارهێنانی کورد وەک قەڵغانی هێرشەکان بیرۆکەیەکی خراپ بوو، بەڵام ئەوەش شتێکی تەواو جیاوازە کە دزیی لە هاوپەیمانەکانت بکەیت.