کاردانەوەکانی شەهیدبونی غەزەل مەولان فراوانتر دەبێت: گەورەترین چەک یەکدەنگی و یەکگرتوییمانە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 249 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ژمارەیەک لە ڕۆشنبیرو هونەرمەندو چالاکوانی مەدەنی پەیامێک لەبارەی شەهیدبونی غەزەل مەولان، کچە پێشمەرگەی هێزەکانی رۆژهەڵات لەسلێمانی بڵاودەکەنەوەو هەڵوێستی ئەو نەخۆشخانانە سەرکۆنە دەکەن، کە ئامادە نەبون برینەکانی ئەو کچە پێشمەرگەیە تیمار بکەن.

دەقی پەیامەکە:

دیسان خۆمانین و چیاکانمان، دیسان لە کاتی باوەشی پێکەوەژیان خەنجەرمان لێ درایەوە، مێژوو پێمان دەڵێ ئاشتی بۆ کورد درۆیەکە سەرەتای هەیە، بەڵام بێ کۆتا. بۆیە گەورەترین چەک کە هەمانە، یەکدەنگی و یەکگرتووییمانە.

بە ناوی ڕۆشنبیران، هونەرمەندان و چالاکوانانی مەدەنیی باشووری کوردستانەوە، وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی، وەک چۆن لە کەیسی ڕۆژئاوا و بڕینی کەزی و شەهیدکردنی شەڕڤانانی کوردەوە، بووینە دەنگی چەندان ملیۆنی نەتەوەکەمان لە سەرانسەری جیهاندا، توانیمان ڕەوتێکی یەکدەنگ و یەکگرتوو دروست بکەین و هیوای نەتەوەییمان بۆ کورد لە سەرانسەری دنیا گەڕاندەوە، بە هەمان شێوە خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر هەر دۆزێکی نەتەوەیی کە بەسەر گەلی کورددا دێت، لە هەر کام لە بەشەکانی کوردستاندا.

کۆدەنگیی ئەم جارەمان تایبەتە بە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان، ئەوەتا لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە هۆی هێرشی درۆنییەوە چەند پێشمەرگەیەکی ڕۆژهەڵات بە سەختی بریندار بوون، کە دواتر بە هۆکاری کەمتەرخەمیی چەند نەخۆشخانەیەک، یەکێکیان شەهید بوو و پەیوەست بە کاروانی نەمرانی ڕێگای ئازادیی کوردستانەوە بوو. لەم سۆنگەیەوە، ئێمە ئەم کۆمەڵە ڕۆشنبیر، هونەرمەند و چالاکوانانە ڕای دەگەیەنین، کە خاتوو غەزاڵ مەولان کچ و شۆڕشگێڕ و شەهیدی ئێمەیە و داکۆکیکاری مافی زەوتکراوی دەبین و ناڕەزایتی و تووڕەیی خۆمان لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا دەربڕین:

- سەرەتا هەر جۆرە لێدان و بۆمببارانکردنێکی شارەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن گروپە میلشیا و لەیاسا دەرچووەکان و وڵاتان بۆ سەر دامودەزگاکانی وڵاتمان و سەر و ماڵی هاوڵاتیانی سڤیل لە باشووری نیشتمان شەرمەزار دەکەین و پێمان وایە بە ناهەق و ناڕەوا ئەم جەنگە بەسەر گەلی کورددا سەپێنراوە، بەڵگەی ناهەقییەکەش ڕاگەیەندراوەکانی کورد لە باشوور و هێزەکانی ڕۆژهەڵاتیشە، کە لە باشوور نیشتەجێن، بە ڕوونی ئەوەیان بەیان کردووە، کە بەشێک نین لەم جەنگەی کە بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە، بۆیە پێمان وایە لێدان و بۆمببارانکردنی کورد جا لە هەر شوێن و پارچەیەک بێت، بە بیانووی جەنگەوە، ناڕەوایە و دوورە لە هەر ئاکارێکی مرۆیی.

- دەربارەی کەیسی شەهیدبوونی خانمە پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خاتوو غەزاڵ مەولان، کە دوێنێ لە بۆمببارانکردنی کامپێکی نیشتەجێبوونی مەدەنی لە سنووری سلێمانی و لە ناوچەی سوورداش بەهێرشی درۆنی، بە سەختی بریندار بوو، پێمان وایە ناهەقییەکی زۆر زەق لە بەرامبەر کەیسەکەیدا کراوە و هەڵوێستی ئەو نەخۆشخانانەی ڕەتیان کردووەتەوە چارەسەری بۆ بکەن، بە ناڕەوا دەزانین و ئەو کاردانەوەیەیان لادانە لە ئاکار و ڕەوشتی پزیشکی و شکاندنی سوێندی یاسایی پزیشکییە و ئیدارەی ئەو نەخۆشخانانە، بە تایبەت هەر یەک لە نەخۆشخانەکانی (بەخشین و ئاسیا)، بە بەرپرسیار دەزانین و هەر ئەمەش بە هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدان و شەهیدبوونی خاتوو غەزاڵ دەزانین، بۆیە داواکارین لە بەڕێزانی دەسەڵاتی دادوەری (داواکاری گشتی) لە پارێزگای سلێمانی، لەم کەیسە مرۆیی و نەتەوەییە بێنە دەنگ و بە ئەرکی یاسایی خۆیان لە کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی یاسایی و دەستنیشانکردنی لایەنی کەمتەرخەم درێغی نەکەن و ڕای گشتی لە ئەنجامەکانی ئاگادار بکەنەوە.

- ئەو پاساوانەشی کە نەخۆشخانەی تایبەتی (بەخشین) لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا بڵاویان کردەوە، بە قبووڵنەکراو دەزانین، کە گوایە لەبەر نەبوونی پەڕاوی پۆلیس کەیسەکەیان وەرنەگرتوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکی وەزارەتی تەندروستی، کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا گشتاندنی بۆ کراوە، لە کاتێکدا ناوەڕۆکی ئەم ڕێنماییەی وەزارەتی تەندروستی زۆر بە ڕوونی تایبەت کراوە بە بریندارانی کەیسی تاوان و کەتنی کەسی، بەڵام کەیسی شەهید غەزاڵ، بەوپێیەی بەرکەوتووی کاتی بۆمببارانی جەنگە، دەبوو شوناس و زمان و جوگرافیا و دین و ڕەنگی پێستی نەبێتە کێشە لە بەردەم چارەسەرکردنیدا و بە زووترین کات و بێ دوودڵی چارەسەری پێویستی بۆ بکرایە و ژیانی لە مردن ڕزگار بکرایە.

- لە ئێستادا بەهۆی هەڕەشە بەردەوامەکان لەسەر باشووری کوردستان، هەروەها بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانییانمان، بەداخەوە ناتوانرێت هیچ جۆرە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری ڕێک بخرێت.

- لە کۆتاییدا، دەمانەوێت بیری ناحەزانی گەلەکەمانی بخەینەوە کە خەیاڵیان خاوە گەر بیانەوێت بەم جۆرە هێرشە دوژمنکارانەیە یەکڕیزی و یەکدەنگیی کورد تێک بدەن و لە بەرامبەر داواکردنی مافە ڕەواکانی ساردی بکەنەوە؛ هەر دڵۆپە خوێنی شەهیدێک دارێکی دیکەی ئازادی پەروەردە دەکات، ڕقی مێژووییمان زیاتر دەکات و سوورترمان دەکات لەسەر داواکارییە ڕەواکانمان بۆ گەیشتن بە مافە نەتەوەییەکانمان.

ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و چالاکوانانی باشووری کوردستان:

شێرزاد حەسەن
ڕەووف بێگەرد
گەزیزە عومەر
سۆران حەمەڕەش
ئاسۆس هەردی
خەندان جەزا
هۆرێن غەریب
دیاری قەرەداغی
شوان جاف
شوان کەریم
شوان عەتووف
چیمەن ئێسماعیل
سەردار عەبدوڵڵا
هاوژین مەلائەمین
عەزیز ڕەووف
پشکۆ نەجمەدین
رێبین هەردی
سارا قادر
ڕەنج سەنگاوی
ڕەحمان غەریب
هەوراز محەمەد
ئاکۆ عەزیز میرزا
تاهیر عەبدولواحید
دلاوەر قەرەداغی
گۆران نامیق
باهۆز نەسرەدین
سۆران نەقشبەندی
ئاشنا ڕەووف
ڕەوەز حەمەساڵح
محەمە مستەفا
حوسێن ڕابی
ڕێژەن جەمال
چرۆ عومەر
نیاز نووری
نێچیر خەلیل
نەبەز خالید
دڵشاد حامید
سیروان غەریب
حەمید بانەیی
بڕوا کامیل عەتتار
گمۆ محەمەد
نەشمیل عەلی بەرزنجی
دێرین حامید
لاوک ئەبووبەکر
ڕاڤیار نەوزاد
شاخەوان عبدوڵڵا
داستان مەلابەکر
بڵند قەرەداغی
نەژاد جەلال
ڕاستی جەمال
نەوژین محەمەد
سەرهەنگ ئێسماعیل
شەیما عەبدوڵڵا
زانیار فەتاح
ئالا عەباس
شەماڵ لەتیف
مەریوان ئێبراهیم
موستەفا عەباس
ئێڤانۆ عەبدوڵڵا
سەرخان یاسین
مۆفەق لهۆنی
گۆران عەلی کەریم
کاروان عەبدوڵڵا سۆفی
سەردار نۆڕێ
دیار هەڵەبجەیی
هۆشمەن جەلال
محەمەد حوسێن
هەڵگورد ساڵح
ئەحمەدی مەلا
بێستوون محموود
کامەران ڕەووف
زاهیر عەبەڕەش
هاوبێر حوسێن محەمەد
کۆژین جوانڕۆ
لۆڤان نەزیرە
ڕووبار خالید
سۆما باپیر
دڵشاد مستەفا
نەهیە خۆش کەلام
شکۆ عومەر
ئالان هادی
ئاوات عوسمان
خەڵات نەوزاد
ڕێبەر ڕابەر
ئاسۆ جەبار
حەمە هاشم
بەڵێن نەجمەدین
ڕێکەوت حەمەتۆفێق
خەرمان هیرانی
کەریمۆک غەفوور
دەریا خالید
خەیبەر ڕەفیق
دیار عومەر
سەفین خەراجیانی
دلێر ئەحمەد
محەمەد عەلی
ئەحمەد نەبەز
هێدی ئێسماعیل
کاردۆ محەمەد
دڵشاد کوێستانی
خەسرەو حەمەکەریم
ئەنوەر ڕەشەی عەوڵا
چالاک سدیق
پشکۆ ڕەحیم
میدیا ڕەووف بێگەرد
وەرزێر مەنسوور
عادل عەزیز
دانا ڕەووف
دانا فایەق
پەیام حازم
کامەران مستەفا
حسێن لەتیف
ئێدریس عەلی
شەهرام نامیق
فازیل قەساب
دەروێش عومەر
زریان باهر
تاڤگە محەمەد
لانە کەریم
کانی عومەر
ئەردەلان هەڵەبجەیی
گۆران عەبدوڵڵا
شاهۆ پێنجوێن
مەهدی حەسەن
ئێدریس عەبدی
ئەسرین ئەسکەندەری
نەهرۆ شەوقی
کارۆ سەوز
میران ئازاد
شەماڵی عەبەڕەش
هیوا قادر
نەبەز ئەحمەد
دانا کەریم
شادان فواد
رۆستەم ئاغاڵە
لەتیف فاتیح فەرەج
ئارام سەمین
کاوە کافرۆشی
مەجید ساڵح
سامان جەلال
سدیق حسێن
ئەنوەر قادر ڕەشید
بڕیار نامیق
عەباس عبدلرەزاق
دانەر ئەسلان
هەردێ سەمیر
ڕزگار ئەمین
حەمەسوار عەزیز
حەسەن مارف
کوردەوان حەمەسەعید
ئازادە جەماعەتی
ئەمیر غوڵامی
زانکۆ سەردار
ڕزگار حەمەڕەشید
ئیسماعیل حەمەئەمین
کامەران وریا قانع
شەفیق محەمەد
دەشتی کەلهوڕی
هێمن مەحمود
بەرزان هەستیار
سەفین ئەنوەر
ڤیان نەوشــیروان
گۆران دوکانی
فەرهاد سەعدی
ڕنجدەر سەعید
ئاری هوشیار
ئاڵا هۆشیار
ڕاهۆز کامەران
ژیوەر حسێن
دارا کەسان
چیمەن ئیسماعیل ڕەشان
چێنەر نزار
بابان عومەر
دیاری عومەر
دیدار عومەر
ئامانج خەلیل
بێساران جاسم
زەریا سامی
دیار فەیزوڵا
لوقمان سەلیم
سدیق عەزیز
بەهار حوسێنی
رۆژین شەریفی
ئاڤان غوڵام
شکار جەبار
زانا تۆفیق
ساکار عوسمان
ڕێباز حەمەجەزا
بێستان سالار محەمەد
رێباز تاهیر
ئاراس عەبدوڵڵا
تەرزە عەزیز
سەفین ئەیووب
دژوار رێبوار
مەریوان کەریم
چیا محەمەد
بەیان عەلی
هاوکار ساڵح
مەولان حەمەدئەمین
پێشەنگ محەمەد
چیا محەمەد
سێوان یاسین
هەتوان یاسین
پشکۆ محەمەد
بەندی عەلی
شوان جاف
ئاکام عەلی
هەرێم عوسمان
عوسمان زیندانی
ڕێنوار عوسمان
هێرۆ کوردە
ئاری حمە