حزبی دیموكرات بۆردومان كرایەوە.. شەهیدو بریندار هەیە

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 520 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماڵپەڕی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بڵاویکردەوە، هێرشی درۆنی بۆ سەر بارەگاکانیان بەردەوامەو ئەمڕۆ لەهێرشێكدا سێ شەهیدو سێ برینداریان هەیە.


ماڵپەڕەكە لەزاری سەرچاوەكەی حزبەكەوە ڕایگەیاندوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، 28ی خاکەلێوە بەموشەک و دڕۆن شەپۆلێکی نوێی هێرشی کردەوە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. 

ئەوەش ڕاگەیاندوە، كە لەئەنجامی هێرشەكەدا باوک و کوڕێک شەهیدو بریندار بون. لەو پەلامارەدا شاهین ئازەربەرزین، شەهید بوەو نادر ئازەربەرزین، باوکی شاهین بەتوندی بریندار بوە.

هەروەها لەهێرشێکی دیکە بۆ سەر پۆلێک لەپێشمەرگەکانی حزب دوو پێشمەرگەی کچ بەناوەکانی نەدا میری و سەمیرا ئەڵڵایاری شەهیدو چەند پێشمەرگەیەکی دیکە بریندار بون.