شارپرێس:
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وردەکاریی
پلانی کردنەوەی کاتیی گەرووی هورمزی لە چوارچێوەی ئاگربەستێکی 2 هەفتەییدا ئاشکرا
کردوووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کەسەرەتا بڕیار وابوو بە نێوەندگیری وڵاتی
پاکستان، ڕۆژانە ڕێگە بە ژمارەیەک کەشتیی دیاریکراو بدرێت گوزەر بکەن، بەڵام بەهۆی
جێبەجێ نەکردنی ئاگربەست لە لوبنان و نەگشتنە ڕێککەوتن لە نێوان حیزبوڵا و ئیسرائیل،
ئێران بڕیاری دا پرۆسەی گوزەری کەشتییەکان لە گەرووەکەدا ڕابگرێت.
وتوشیەتی: ئێران بۆ ڕێگەپێدانی هەر پارچە دەریایییەک 3 مەرجی بنەڕەتی داناوە؛
یەکەم، دەبێت کەشتییەکان تەنیا بازرگانیی بن و گوزەرکردنی کەشتیی جەنگیی یان
گواستنەوەی باری سەر بە وڵاتانی دوژمن بە توندی قەدەغەیە.
دووەم، پێویستە کەشتییەکان تەنیا بەو ڕێڕەوەدا بڕۆن کە لایەنی ئێرانی دیاریی
کردووە.
سێیەم، پرۆسەکە دەبێت بە هەماهەنگیی
تەواوی هێزە بەرپرسەکانی ئێران بێت، هاوشێوەی ئەو بەڕێوەبردنەی پێشتر سێنتکۆم بۆ هێزەکانی
سوپای پاسداران لە گەرووەکەدا دانپیانابوو.
لە کۆتاییدا هۆشداری دراوە کە بەردەوامیی
گەمارۆی دەریایی بە پێشێلکردنی ئاگربەست دادەنرێت و دەبێتە هۆی داخستنی یەکجاریی گەرووی
هورمز.