ئەمریكا حەوت فەرماندەی باڵای میلیشیا عێراقییەكان سزادەدات

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 591 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی ڕقی ئابوری، سزای توندی بەسەر حەوت فەرماندەی میلیشیا عێراقییەکانی سەر بەئێراندا سەپاند.


بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی کۆنترۆڵکردنی داراییە بیانییەکانی سەر بەوەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئەم حەوت فەرماندەیە دەستیان هەبوە لەداڕشتنی پلان، ئاراستەکردن و جێبەجێکردنی زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر کارمەندان، دامەزراوەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەعێراق".

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا جەختی کردوەتەوە کە ئەم گروپە چەکدارانە تەنیا ئەمریکا ناکەنە ئامانج، بەڵکوو هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتییانی سڤیلی بێتاوان لەسەرانسەری عێراقدا. 

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،"ئەم میلیشیایانە سامانی عێراق بۆ دابینکردنی دارایی چالاکییە تیرۆریستییەکانیان دەدۆشن و بەکاری دەهێنن".

ئیدارەی ئەمریکا ڕایگەیاندوە کە ئەم هەنگاوە بۆ ڕێگریگریکردنە لەو هەوڵانەی کە دەبنە هۆی لاوازکردنی سەروەریی عێراق و تێکدانی پرۆسە دیموکراسییەکانی ئەو وڵاتە".

لەكەتائیبی حزبوڵا (KH) عەمار جاسم کازم ڕەماحی، كە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان و بەرپرسی داڕشتنی پلانی هێرشەکان و دیاریکردنی شوێن و کاتی لێدانەکان بوە.

ڕەزوان یوسف حەمید محەممەد، كە ئەندامێکی باڵاو هەماهەنگکاری ئۆپەراسیۆنەکانی کەتائیبە.

حەسەن دیاب حەمزە حەمزە بەرپرسی هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنەکان و هەڕەشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا.

عەسائیبی ئەهلی حەق (AAH)، سەفا عەدنان جەبار سوەعد، فەرماندەی سەربازی و لێپرسراوی ئۆپەراسیۆنەکان لە پارێزگای سەڵاحەدین. (ئەم گروپە لە ئاداری 2026ەوە درۆنی ئێرانییان دژی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بەکارهێناوە).


هاوكات، لە کەتائیبی سەیدولشوهەدا (KSS)، خالید جەمیل عەبد بەخاتەرە: فەرماندەی باڵا لە ناو کەتائیب.
سەعید کازم مەخەمیس: بەرپرسێکی باڵای گرووەکە.

لەبزوتنەوەی نوجەبا (HAN)، هیشام هاشم جەیسوم، ڕاهێنەری سەربازیی بزووتنەوەکە، کە گروپەکەی بە ئاشکرا دڵسۆزیی خۆی بۆ ئێران لەسەر حیسابی سەروەریی عێراق ڕاگەیاندوە.