ڕەوەندی کوردی لەبرۆکسل خۆپیشاندانێکی جەماوەریی بۆ پاراستنی هەرێم ڕێکدەخات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 989 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان بڕیاریدا لەچالاکییەکی مەیدانیدا، دەنگی ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشە بەردەوامەکانی سەر هەرێمی کوردستان بگەیەنێتە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان.


به‌گوێره‌ى ڕاگەیەندراوێکی کۆنفیدراسیۆنەکە، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە 23ى ئه‌م مانگه‌، کاتژمێر 10ى پاشنیوەڕۆ، خۆپیشاندانێکی گەورە لەبرۆکسلی پایتەختی بەلژیکا بەڕێوەبچێت.

وه‌كو ڕایانگه‌یاندوه‌، ئامانجی سەرەکیی گردبونەوەكە، داواکردنە لەنەتەوەیەکگرتوەکان‌و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، تاوەکو بەرپرسیارێتیی خۆیان لەپاراستنی سەروەریی خاکی کوردستان‌و گیانی هاوڵاتیان لەئەستۆ بگرن.

ئەم جوڵە جەماوەرییەی ڕەوەندی کوردی لەکاتێکدایە، کە بەهۆی پەرەسەندنی ململانێ سەربازییەکانی نێوان ئەمریکاو ئیسرائیل لەدژی ئێران، هەرێمی کوردستان چەندینجار ڕوبەڕوی هێرشی درۆنی بوەتەوەو بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنیی بونەتە قوربانیی‌و زیانی مادی زۆریش بە ناوچەکە گەیشتوە.