شارپرێس:
کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ هێشتا ئامادەیە یۆرانیۆمی ئێران وەربگرێ و لای خۆی هەڵیگرێت، جەختیش دەكاتەوە، كە ئەمریکا هیچ ویستێکی بۆ ئەو بیرۆکەیە نییەو دەڵێت، تائێستا ئەمریكا بەفەرمی ڕەتیدەكاتەوە.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا چەندین جار پێشنیازی هەڵگرتنی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێرانی کردوەو لایەنی ڕوسیاش کراوەیە بۆ ئەم مەبەستە، بەڵام لەم کاتەدا پێشنیازەکە لەسەر مێزی دانوستاندن نییە".
پێسکۆڤ وتیشی،"لایەنی ئەمریکی خواستی لەسەر پێشنیازەکە نییە".
وتەبێژەی کرێملین پێشوازی لەو ئاگربەستە 10 ڕۆژییەی نێوان لوبنان و ئیسرائیل کرد کەڕۆژی هەینی چوە بواری جێبەجێکردنەوە، ئومێدیشی خواست کە ئەوە ببێتەهۆی دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی هەمیشەیی.
لەو بارەیەوە وتی،"ئومێدەوارین لەو چەند ڕۆژەدا بەڕاستی بکرێت بگەینە رێککەوتنێک کەڕێگەمان پێبدات لەداهاتودا خۆمان لەدوبارەبونەوەی پێکدادانە سەربازییەکان بەدور بگرین".