ئێران مەرجەکانی بۆ دانوستان دیاریدەکات و گواستنەوەی یۆرانیۆم ڕەتدەکاتەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 348 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەفەرمی هەواڵی ڕازیبوونی تاران بەگواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ دەرەوەی وڵات ڕەتدەکاتەوە. 


ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتەکە ڕایگەیاند کە بابەتێکی لەو شێوەیە بۆ ناردنی یۆرانیۆم بۆ ئەمریکا یان هەر وڵاتێکی دیکە لەئارادا نییە. بەقائی جەختی کردەوە کە یۆرانیۆمی پیتێنراو لای ئەوان وەک خاکی وڵات پیرۆزەو ڕادەستی هیچ لایەنێک ناکرێت. 
سەبارەت بەپرسی دانوستانەکانیش، تاران دوو مەرجی سەرەکی هەیە: 
1- هەڵگرتنی گشتگیرانەی سزاکان 
2-  قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی گەمارۆکانەوە بەر ئابوری ئێران کەوتون.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، كە لەڕێككەوتن نزیكن و بەرژەوەندی هەموو لایەك وادەخوازێت ڕێككەوتنی ئاشتی بكرێت.
هاوكات، دوابەدوای ئەوەش کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ هێشتا ئامادەیە یۆرانیۆمی ئێران وەربگرێ و لای خۆی هەڵیگرێت، جەختیش دەكاتەوە، كە ئەمریکا هیچ ویستێکی بۆ ئەو بیرۆکەیە نییەو دەڵێت، تائێستا ئەمریكا بەفەرمی ڕەتیدەكاتەوە.