شارپرێس:
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز
ئاشکرایدەکات، بەهۆی هەڵوێستەکانی ئیسپانیا دژی ئەمریکا لەجەنگی ئێران، واشنتۆن هەوڵی
هەڵپەساردنی ئەندامێتی ئیسپانیا لەهاوپەیمانی ناتۆ دەدات، سەرۆک وەزیرانی
ئیسپانیاش دەڵێت،" هیچ شتێکی فەرمیمان لەوبارەیەوە پێ نەگەیشتوە ".
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز
لەزاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، لەناو وەزارەتی جەنگی ئەمریکا نامەیەک
نێردراوە کە ناوەڕۆکەکەی باس لە بژاردەکانی واشنتۆن بۆ سزادانی ئەو وڵاتانەی
ئەندامی ناتۆ دەکات، کە پاڵپشتی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکایان بۆ سەر ئێران
نەکردوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، یەکێک
لەو وڵاتانەی لە نامەکەدا ناوی هاتوە ئیسپانیایە و داوا کراوە ئەندامێتی
لەهاوپەیمانی باکوری ئەتلەسی (ناتۆ) هەڵپەسێردرێت .
هاوکات، پێدرۆ سانشێز، سەرۆک
وەزیرانی ئیسپانیا لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە دەڵێت،" ئیسپانیا پشت بە ئیمەیڵ و
نامەی ئەلیکترۆنی نابەستێت، بەڵکو مامەڵە لەگەڵ دیکیۆمێنت و هەڵوێستی فەرمی
حکومەتی ئەمریکا دەکات ".
سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا
راشیگەیاند،" هێشتا پابەندیمان بە هاوپەیمانی ناتۆوە هەیە و هەڵوێستمان ڕونە
کە پاڵپشتی تەواوی هاوپەیمانەکانمان دەکەین، بەڵام هەمیشە لەچوارچێوەی یاسا
نێودەوڵەتییەکاندا دەبێت ".
