وەزیری دەرەوەی لوبنان: دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل شەرمی ناوێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 94 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

وەزیری دەرەوەی لوبنان دەڵێت، هیچ شەرمێک لە دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل نییە ئەگەر ئامانج کۆتایی هێنان بە شەڕ بێت.

یوسف ڕەجی، وەزیری دەرەوەی لوبنان ڕایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل نابینێت ئەگەر ئامانج کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت، ڕەجی جەختی لەوە کردەوە کە “ئەمڕۆ ئەولەویەتی نیشتمانی گەڕاندنەوەی سەروەری تەواوەتییە”، دانوستان بە ئامرازێکی ڕەوا بۆ گەیشتن بەم ئامانجە دەزانێت، هاوکات لەگەڵ وەرگرتنەوەی خاکی لەدەستچوو و دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی بەردەوام کە شکۆی گەلی لوبنان بپارێزێت.

 وەزیرەکە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ڕەخنەی لە حزبوڵڵا گرت و ئاماژەی بەوەدا کە "ئەو سەرگەرمیانەی کە لە ڕێگەی بریکارەکان ئەنجامدراون، نەبووەتە هۆی ڕزگاربوون و سەرکەوتن".