شارپرێس:
لەگەڵ چونە ناو هەفتەکانی کۆتایی نیسانی 2026، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوبەڕوی
یەکێک لەقورسترین تاقیکردنەوە سیاسییو سەربازییەکان دەبێتەوە، لەکاتێکدا واشنتۆن
باس لەدرێژکردنەوەی ئارامیىو ئاگربهست دەکات، تاران بەتوندی ڕەتیدەکاتەوەو بەردەوامیی
گهمارۆى دەریایی بەڕاگەیاندنی جەنگ ناودهبات.
بهگوێرهى نوێترین زانیارییەکان، لانیکەم 34 كهشتیى نەوتی سەر بەئێران
توانیویانە گهمارۆى دەریایی ئەمریکا لەگەروی هورمز بشکێننو نەوت بگەیەننە بازاڕەکان،
ئەم پێشهاتە لەکاتێکدایە کە ئیدارەی ترەمپ فشارەکانی بۆسەر تاران چڕترکردوەتەوەو
داوای خۆڕادەستکردنی بێ مەرج دەکات لەبەرامبەر وەستانی هێرشە ئاسمانییەکاندا.
محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لەلێدوانێکی نوێدا ڕایگەیاندوه،
"وەستانی شەڕ بێ مانا دەبێت کاتێک ئابوری ئێران لەژێر گهمارۆى دەریاییدا بێت".
قالیباف جهختدهكاتهوه، تاران سورە لەسەرئەوەی تاوەکو هەموو
سزاکانو گهمارۆى سەر بهندهرهكان لانەبرێت، پابەندی هیچ جۆرە ئاگربەستێک نابێت،
هاوكات مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێرانیش جەختیکردوەتەوە، وڵاتەکەی بەهیچ شێوەیەک
خۆی ڕادەستناکات.
سەرچاوە هەواڵییەکان ئاماژە بەوەدەكەن، کەشتی فڕۆکەهەڵگری (یو ئێس ئێس جۆرج ئێچ دەبلیو بوش ـ USS
George H.W. Bush) بەرەو ناوچەکە بەڕێکەوتوە
بۆ ئەوەی شوێنی کەشتی (یو ئێس ئێس جێراڵد فۆرد) بگرێتەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ
بەردەوامیی ئامادەیی سەربازیی درێژخایەنی ئەمریکا لەکەنداو.
ئهمانهش لهكاتێكدان، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی لەباشوری
لوبنان دژ بەحزبوڵڵا چڕترکردوەتەوە، لەکاتێکدا واشنتۆن هەوڵی نێوەندگیریی دەدات بۆ
ڕێگریی لەکارەساتی گهورهى مرۆیی، هاوكات ئەمریکاش فشارەکانی بۆسەر حکومەتی عێراق
زیادکردوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گروپە چەکدارانەی کە هێرشدەکەنەسەر بەرژەوەندییەکانی
لەناوچەکەدا.
چاودێران پێیانوایە، ساڵی 2026 ساڵێکی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ ناوچەکەو
پرسیارى ئهوهش دهكهن، ئاخۆ دیپلۆماسی دەتوانێت ڕێگریی لەجەنگێکی گشتگیر بکات، یان
ئاڵۆزییە دەریاییو ئاسمانییەکان دەبنە پریشکی تەقینەوەیەکی گەورە کە هەموو ناوچەکە
بگرێتەوە؟.
