ئەنجومەنی پیران هەوڵێکی دیموکراتەکان بۆ ڕاگرتنی هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران ڕەتدەکاتەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 958 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، بۆ پێنجەمجار هەوڵێکی ئەندامانی پارتی دیموکراتی بۆ ڕاگرتنی کردە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دژی ئێران شکستپێهێناو دەنگدانەکەی بەزیانی پڕۆژەبڕیاری ڕاگرتنی شەڕ کۆتایی پێهێنا.


به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی پیران لەکاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکان لەناوچەکە گەیشتونەتە ئاستێکی مەترسیدار، پێشترو لە 28ی شوباتی ڕابردوو، ئەمریکاو ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان بۆسەر چەندین ئامانج لەناوخۆی ئێران دەستپێکرد کە بەهۆیانەوە زیاتر لەسێ هه‌زار کەس کوژراون.

هەرچەندە لە 8ی ئه‌م مانگه‌دا هەردولایەن ڕێککەوتنیان لەسەر ئاگربەستێکی کاتیی بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕاگەیاند، بەڵام وتووێژەکانی دوای ئەوە کە لەئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوەچون، بەبێ گەیشتن بەهیچ ئەنجامێکی کۆنکرێتی کۆتاییانهات.

سەرەڕای ئەوەی تائێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی سەبارەت بەدەستپێکردنەوەی پێکدادانە چەکدارییەکان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام سوپای ئەمریکا دەستی بەگەمارۆدانی بەندەرە ستراتیژییەکانی ئێران کردوە، ئەمەش ئەگەری تەقینەوەی دوبارەی بارودۆخەکەو سەرهەڵدانەوەی شەڕی لێدەکرێت.