شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان تایبه‌ت بۆ شارپرێس ئاشكرایكرد، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌موشه‌ك هێرشیكرده‌سه‌ر كه‌مپى هێزه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات له‌ناحیه‌ى سورداشى سه‌ر به‌پارێزگاى سلێمانى، ده‌شڵێت، "خۆشبه‌ختانه هێرشه‌كه زیانى گیانى لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه".
سەرچاوەیەک له‌هێزه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌شارپرێسى وت، "ڕۆژی چوارشەممە، کەمپی سورداش کە ئەندامان‌و لایەنگرانی کۆمەڵەی تێدا نیشتەجێیە، دوبارە ڕوبەڕوی هێرشی درۆنی بوەتەوە".
ئەو وتیشى، "ئه‌گه‌رچى تائێستا لایەنی بەرپرسیار لەم هێرشە بەفەرمی ڕانەگەیەندراوە، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى هێرشه‌كه موشه‌كییه، به‌ئه‌گه‌رى زۆره‌وه له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه ئه‌نجامدرابێت".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس، "خۆشبه‌ختانه هێرشه موشه‌كیه‌كه هیچ زیانێكى گیانى لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڵام زیانى مادى زۆر به‌كه‌مپه‌كه گه‌یشتوه".
ئەم هێرشە لەکاتێکدایە کە ناوچەکە لەبارودۆخێکی ئەمنیی هەستیاردایەو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە بۆ زانینی وردەکاری زیاتر‌و سەرچاوەی هێرشەکە، کەمپی سورداش-یش ماوەیەکە وەک شوێنی حەوانەوەی بەشێک لەهێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەسنوری پارێزگای سلێمانی دیاریکراوە.
