شارپرێس:
سەرچاوەیەکی ئاگادار له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه زانیاریی تایبه‌تى سه‌باره‌ت به‌بڕیاره‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى برایى‌و هاوڕێكانى له‌زیندان ئاشكراكرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه تایبەت بۆ شارپرێس وتى، "دوای تێپەڕبونی سێ شەوو سێ ڕۆژ (72 کاتژمێر) لەمانگرتنی بەردەوام، لاهور شێخ جەنگی‌و پۆڵاد شێخ جەنگی‌و ژمارەیەک لەهاوڕێکانیان، کۆتایی‌یان بەمانگرتنەکەیان هێنا".
ئەو سەرچاوەیە دڵنیاییدا کە لەئێستادا دۆخی تەندروستییان جێگیرەو هیچ مەترسییەکی جیدی لەسەر ژیانیان نییە، تیمە پزیشکییەکان دەستیانکردوە بەپشکنینی ورد بۆ سەرجەم مانگرتوەکان، بەمەبەستی دڵنیابونەوە لەوەی مانگرتنە درێژخایەنەکە هیچ جۆرە کاریگەرییەکی لاوەکی یان مەترسییەکی شاراوەی لەسەر ئەندامە ناوەکییەکانی جەستەیان دروستنەکردبێت.
بڕیاری لاهور شێخ جەنگی‌و پۆڵادى برایى‌و هاوڕێكانیان بۆ ده‌ستكردن به‌مانگرتن له‌خواردن وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك دێت، وتویانه، "ناكرێت دواى هه‌شت مانگ دادگایى نه‌كرێن‌و كه‌یسه‌كانیان یه‌كلانه‌كرێته‌وه".