شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەکرێت خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران " لە هەینی داهاتوو" دەستپێبکاتەوە، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی تاران بۆ خستنەڕووی پێشنیازێکی "یەکگرتوو" لە نێوان ناکۆکییە ناوخۆییەکاندا.
هەروەها سەرچاوەکان لە ئیسلام ئاباد باسیان لە پێشکەوتنەکانی هەوڵەکانی نێوەندگیری کردووە و ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە ماوەی ٣٦ بۆ ٧٢ کاتژمێری داهاتوودا زیادی کردووە.
ترەمپ لە پۆستێکیدا وتی: فەرمانم بە هێزە سەربازییەکانمان کردووە بەردەوام بن لە گەمارۆدان و لە هەموو ڕوویەکەوە لە ئامادەیی تەواو بمێننەوە.