شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە تەنها چەند ڕۆژێک بداتە سەرکردایەتی ئێران بۆ ئەوەی پێشنیازێکی یەکگرتوو بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە بخاتەڕوو.
ماڵپەڕی هەواڵی ئەمریکی ئەکسیۆس و فۆکس نیوز بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئەمریکی و بەرپرسێکی کۆشکی سپی بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە تەنها چەند ڕۆژێک بداتە سەرکردایەتی ئێران بۆ ئەوەی پێشنیازێکی یەکگرتوو بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە بخاتەڕوو.
هەروەها کەناڵی سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار لە وتووێژە ناوخۆییەکان ڕایگەیاندووە کە ترەمپ بە نیازە کاتێکی سنووردار بە ئێرانییەکان بدات بۆ داڕشتنی پێشنیارێکی یەکگرتوو بۆ دانوستانی نوێ، بەمەش پرۆسەی دیپلۆماسی بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی.
دەشڵێن، تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا ئەم پەیامەیان بە لایەنی ئێرانی گەیاندووە یان نا.