شارپرێس:
سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەڵمانیا فرانک ڤاڵتەر شتاینمایەر ئەنجام دا.
لە ڕاگەیاندراوێکدا فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەڵێت، ئەردۆغان لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەڵمانیا ڤاڵتەر شتاینمایەر، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و پرسە هەرێمی و جیهانییەکانی تاوتوێ کرد.
ئەردۆغان ڕایگەیاندووە، کە جەنگ لە ناوچەکەدا ئەورووپا لاواز دەکات و ئەگەر دەستوەردان نەکرێت، خەسارەکانی ئەو دۆخە زۆرتر دەبن.
دەشڵێت، تورکیا هاوشێوەی جەنگی ئێران، لە جەنگی ئۆکرانیاو ڕوسیاش هەموو هەوڵەکانی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی جەنگەکە بە ڕێگەی دانوستان کۆتایی پێ بێت.