شارپرێس:
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) بەشێوەیەکی کتوپڕ ڕایگەیاند، جۆن فیلان وەزیری هێزی دەریایی، بەبێ ئاماژەدان بەهیچ هۆکارێکی ڕون، بەشێوەیەکی لهناكاو کۆتایی بەئەرکەکەی هێناوهو پۆستەکەی جێهێشتوه.
شون بارنێل وتەبێژی پنتاگۆن لەهەژماری فەرمی خۆی لەسۆشیاڵ میدیا ئاماژەی بەوەکردوه، فیلان، ئیدارەی واشنتۆنی جێهێشتوەو لەشوێنی ئەو، هۆنگ کاو بریکاری وەزارەت، بەشێوەیەکی کاتیی ئەرکەکانی وەزیری هێزی دەریایی ڕادەپەڕێنێت.
هۆنگ كاو و دۆناڵد ترهمپ
ئەم دەستلەکارکێشانەوەیە لەکاتێکدایە کە شەپۆلێکی دورخستنەوەو گۆڕانکاریی لەناوەندە سەربازییەکانی ئەمریکادا دەستیپێکردوە؛ تەنها لەم مانگەدا ژەنهراڵ ڕاندی جۆرج سوپاسالاری ئەمریکاو دوو ئەفسەری باڵای دیکە لەپۆستەکانیان دورخراونەتەوە، ئەم گۆڕانکارییە خێرایانەش هاوکاتن لەگەڵ گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکاو ئیسرائیل لەدژی ئێران.
لەدوای دەستبەکاربونییەوە لەسەرەتای ساڵی ڕابردوو، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ چەندین گۆڕانکاریی لەپۆستە باڵاکانی سوپادا ئەنجامداوە؛ لەوانە دورخستنەوەی ژەنهراڵ چارڵز براون سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپا لەشوباتی 2025، جگە لەدەستلەکارکێشانەوەی کتوپڕی فەرماندەی هێزی ئاسمانیو فەرماندەی فەرماندەیی باشوری ئەمریکا.