شارپرێس:
ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران بڵاویانکردەوە، هێزی بەرگری ئاسمانی لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای تارانی پایتەختی ئێران چالاک کرا.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە: دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە ئاسمانی ناوچەکانی تارانی پایتەخت بیستراوە، بەڵام هۆکارەکەی ڕون نییە.
هاوکات دەستەی پەخشی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند: ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر ئێران ئەنجام نەداوە.