شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆتاییهات و لایەنە
شیعەکان نەگەیشتن بە هیچ ئەنجامێک بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران، بەهۆیەوە
بڕیارە سبەینێ جارێکی دیکە لەسەر هەمان پرس کۆببنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، لایەنە شیعەکان لەکۆبونەوەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی کە لە نوسینگەی شێخ هەمام حەمودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق ناکۆک بون لەسەر دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، بەهۆیەوە کۆبونەوەکە بۆ سبەی دواخراوە.
ناکۆکی لایەنە شیعەکان لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیران لەکاتێکدایە، بەپێی دەستور رۆژی یەکشەممە دوایین وادەیە بۆ راسپاردنی کەسێک بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.