شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس
عراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە گەیشتە ئیسلام ئاباد، بڕیارە سبەی شاندێکی
ئەمریکاش بەرەو ئەو شارە بەڕێبکەوێ.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، عەباد عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئیسلام ئاباد لەگەڵ شاندی ئەمریکی کۆدەبنەوە.
هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان رایدەگەیەنێت، شاندەکەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستان گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتە هەرێمییەکان و هەوڵە بەردەوامەکانی تایبەت بە سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی دەکەن ".
لەلایەکی دیکەوە، دوو بەرپرسی ئەمریکی بە دەزگای میدیایی (سی ئێن ئێن)یان وتوە، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری داوە ستیڤ ویتکۆف و جارد کوشنەر بنێرێتە پاکستان بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکان لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران.
ئەوەشیان خستوەتەڕوو، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا پلانی نییە بەشداری لە دانوستاندنەکانی چەند رۆژی داهاتوودا بکات، بەو پێیەی محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بەشدار نابێت.